ZNA- هەولێر
ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی پێدانی مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی و وڵاتینامه بۆ كۆچه‌ره‌كان ده‌ركرد و به‌وهۆیه‌وه هه‌ژاره‌كان له وه‌رگرتنی بێبه‌ش ده‌بن.
كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "بڕیاره‌كه‌ی واشنتن له‌چوارچێوه‌ی كۆششهكانێتی بۆ سه‌رله‌نوێ سه‌رنج خستنه‌وه‌سه‌ر سیستمی كۆچ و ئه‌وانه‌ی مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، بڕیاره نوێیه‌كه له رۆژی 15/10/2019 وه جێبه‌جێ ده‌بێت و پێویسته كۆچه‌ره‌كان خاوه‌ن لێهاتوویی بن و له رووی ماددییه‌وه توانای خۆژیاندنیان هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كه ئه‌و كۆچه‌رانه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاریی له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن، له وه‌رگرتنی مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی و وڵاتینامه بێبه‌ش ده‌بن و ملیۆنان كه‌س به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر هه‌ژارن ناتوانن مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی ده‌ستبخه‌ن.
ئه‌و بڕیاره‌ش ملیۆنان كۆچه‌ری ئه‌مه‌ریكای لاتین بێ هیوا ده‌كات كه به كرێیه‌كی كه‌م له ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی بژین له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه كۆمه‌ك ده‌كرێن تا پێداویستییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
ئه‌و كۆچه‌رانه‌ی ده‌بنه ئامانجی بڕیاره نوێیه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ن سوودیان له كۆمه‌كه‌كانی سیستمی پزیشكی و كڕینی خۆراك به قیست وه‌رگرتووه، به‌شێكیشی په‌یوه‌سته به نیشتهیجێبوون و جۆره‌كانی دیكه‌ی هاوكاریی كه له حكوومه‌ته‌وه پێیان ده‌گات.
به‌رگریكارانی مافی كۆچه‌ره‌كان له ئه‌مه‌ریكا پێیانوایه، بڕیاره نوێیه‌كه پاڵ به كۆچهرهكانهوه ده‌نێت داوای هیچ كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ك له حكوومه‌ت نه‌كه‌ن و ره‌خنه له بڕیاره‌كه‌ی كۆشكی سپی ده‌گرن و ده‌ڵین: "ئه‌وه هه‌وڵێكه بۆ سنوورداركردنی كۆچی یاسایی، بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆنگریس تا یاساكه بگۆڕن".
بڕیاره نوێیه‌كه پشتی به یاسای گشتی ساڵی 1982 به‌ستووه كه رێگه به حكوومه‌ت ده‌دات ڤیزا به‌و كه‌سانه نه‌دات كه ده‌بنه بار به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌وه، له ساڵانی رابردووش‌دا ئه‌وانه‌ی كۆمه‌كیان له ده‌وڵه‌ت وه‌رگرتووه وه‌ك بارێك به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌وه ئه‌ژمار كراون.
ئەم هەواڵە 4915جار خوێندراوەتەوە |