English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق قبوڵ ناكات ئیسرائیل به‌شداری بكات لەو هاوپەیمانێتیەی بۆ سەلامەتی كەنداو پێكهێنراوە
2019-08-13 [07:34 AM]

​ZNA- هەولێر


عێراق رایگه‌یاند، قبوڵی ناكات ئیسرائیل له‌ هیچ هێزێكدا به‌شداری بكات كه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان به‌ كه‌نداوی به‌سره‌دا به‌ سه‌لامه‌تی پێكده‌هێنرێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق محه‌مه‌د حه‌كیم له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌ نووسیویه‌تی، "عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ ئیسرائیل له‌ هه‌ر هێزێكی سه‌ربازیدا به‌شداری بكات كه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان به‌ سه‌لامه‌تی به‌كه‌نداوی به‌سره‌دا پێكده‌هێنرێت".

حه‌كیم، ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، كه‌ ده‌توانرێت ئاسایشی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی كه‌نداوه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ربكرێت و وڵاته‌كه‌ی ئێستا لە دانوستانە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی لەوە كردەوە، كە بوونی هێزه‌ رۆژئاواییه‌كان له‌ كه‌نداودا گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ زیاتر ده‌كات.

هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی هاتوچۆ له‌ گه‌روی هورمز و بابولمه‌نده‌ب، جگه‌ له‌ به‌ریتانیا له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپاوه‌ ره‌تكرایه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، ئیسرایل كاتز رۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، حكوومه‌تی ته‌لئه‌بیب به‌شێكه‌ له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات له‌ كه‌نداو پێكیبهێنێت.

 





ئەم هەواڵە 5623جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad