English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی شنگال: ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا کاریگەریی لە سەر شنگال و نەینەوا دەبێت
مەحما خەلیل
2019-08-13 [12:00 PM]

ZNA - هەولێر


قائیمقامی شنگال رایده‌گه‌یه‌نێت: دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باكووری سووریا كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ شنگال و ناوچه‌ سنوورییه‌كان.

مه‌حما خه‌لیل قائیمقامی شنگال له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیی ده‌كاته‌وه‌ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ سووریا كه‌ توركیا و ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌ سه‌ر دۆخی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا ده‌بێت.

مه‌حما خه‌لیل پێشنیار ده‌كات كه‌ ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان دروست بكرێت، كه‌ ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو هاندانی ئێزدییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانیان.

قائیمقامی شنگال له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان، بە هۆی بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ سه‌ر چیای شنگاله كه‌ رێز له‌ یاساكانی عێراق ناگرێت و پێشێلكاریی ئه‌نجام ده‌دات و قائیمقامی شنگال روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كانیان بۆ په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌‌ پێگه‌یه‌كی ئارام و سه‌رچاوه‌ی چه‌كداركردن و پاره‌داركردن.

مه‌حما خه‌لیل په‌كه‌كه‌‌ به‌ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ پێشتر ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌بووه‌ .

 





ئەم هەواڵە 3478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad