ZNA - هەولێر
ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی پێدانی مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی و وڵاتینامه بۆ په‌نابه‌ران ده‌ركرد و به‌وهۆیه‌وه هه‌ژاره‌كان له وه‌رگرتنی بێبه‌ش ده‌بن.
به‌گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كه، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاریی له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن، له وه‌رگرتنی مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی و وڵاتینامه بێبه‌ش ده‌بن.
لە ئەمریکا ملیۆنان كه‌س به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر هه‌ژارن و ناتوانن مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی بە دەست بهێنن.
كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه بڕیاره‌كه‌ی واشنتن له‌چوارچێوه‌ی هەوڵەکانی بۆ دووباره هه‌ڵسه‌نگاندان له‌سه‌ر سیستمی كۆچ و ئه‌وانه‌ی مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییان له ئه‌مه‌ریكا هەیە، ده‌بێت".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هەروەها گوتراو کە بڕیاره نوێیه‌كه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو جێبه‌جێ دەکرێت و پێویسته ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ئه‌مریكان خاوه‌ن لێهاتوویی بن و له رووی ماددییه‌وه خۆیان بەخێو بکەن.
ئەم هەواڵە 5047جار خوێندراوەتەوە |