English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری نەوتی ئێران وڵامی توییتی ترەمپی دایەوە
2019-08-14 [11:30 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری نەوتی ئێران لەبارەی ئەوەی ئەمریكا پێویستیی بە نەوتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست نیە وەڵامی لێدوانەكەی ترەمپی  دایەوە.

بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ راست دەكات، نەوتی رۆژھەڵاتی نێوەڕاست پێویستیی بە ئەمریكا ھەیە و ھەندێك وڵاتی نەوت‌فرۆش زیاتر پێویستیان بە ئەمریكا ھەیە لەوەی ئەمریكا پێویستیی بەئەوان ھەبێت.

زەنگەنە ئاماژەی بەوەشكرد ، ئەمریكا پاشکەوتی زۆری نەوتی بەردی ھەیە و لەبەرئەوەیە پێویستی بە نەوتی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست نیە، بەڵام سەرەڕای ئەمانەش ئەمریكا ھێشتا زێڕی رەش لە ناوچەكانی رۆژھەڵاتی نێوەڕاست ھاوردەدەكات.

لەماوەی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە وڵاتانی چین و ژاپۆن نەوت لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و بەتایبەتی كەنداو ھاوردەدەكەن بۆیە پێویستە پارێزگاری لە كەشتیە نەوتییەكانی ئەو ناوچەیە بكەن.





ئەم هەواڵە 7885جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad