English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوی کورته‌فیلمه‌ چیرۆکییه‌کانی فیستیڤاڵی  فیلمه‌کانی منداڵانی ئیسفەهان راگه‌یه‌ندران
2019-08-13 [11:06 AM]

ZNA - تاران


ناوه‌کانی کورته‌ فیلمه‌ چیرۆکییه‌کانی وه‌رگیراو له‌ به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران راگه‌یه‌ندرا.

 

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، ناوی کورته‌ فیلمه‌ چیرۆکییه‌کانی وه‌رگیراو له‌ به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران راگه‌یه‌ندرا.

 

ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، پێکهاتوو له‌ جه‌واد حاته‌می ، حوسێن شێخولئیسلامی، نادره‌ تورکه‌مانی، سوهه‌یل موه‌فه‌ق و حامید جه‌عفه‌ری، به‌ رێژه‌ی 10 کورته‌ فیلمی چیرۆکییان هه‌ڵبژارد که‌ ناوه‌کانی ئه‌وانه‌ به‌م پێیه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

 

کورته‌ فیلمه‌ چیرۆکییه‌کانی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی:

1 ـ "کوڕی ده‌ریا" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "عه‌باس جه‌لالی یه‌کتا" به‌رهه‌می ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی.

2 ـ "سورخابی" له‌ ده‌رهێنانی "مورته‌زا ئاسمانی" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "مه‌جید عه‌باسی".

3 ـ "هه‌ڵووچه‌ وه‌حشییه‌کان" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "فه‌رید هاشم‌زاده‌" به‌رهه‌مهێنراو له‌ رایه‌ڵه‌ی که‌ناڵی پارێزگای فارس.

4 ـ "زه‌نگی کۆتایی" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "حه‌یده‌رعه‌لی ره‌حمانی قه‌هدریجانی" به‌رهه‌می ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران نووسینگه‌ی نه‌جه‌ف‌ئاباد.

5 ـ "سیفر که‌لوین" له‌ ده‌رهێنانی "سوبحان واقعی" و "عه‌لی فه‌یزی‌پوور" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "مه‌هدی سالم" به‌رهه‌می رایه‌ڵه‌ی که‌ناڵی ئومێد.

6 ـ "بێز کردن" له‌ ده‌رهێنانی "میلاد محه‌مه‌دی" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "حوسێن دارابی" به‌رهه‌می گروپی هونه‌ریی کات.

7 ـ "چیرۆکی داهاتوو" له‌ ده‌رهێنانی "مه‌یسه‌م مه‌لکی پوور" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "محه‌مه‌دحوسێن بزورگی‌راد" به‌رهه‌مهێنراو له‌ دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی عه‌مار.

8 ـ "بێ سیم" له‌ ده‌رهێنانی "محه‌مه‌دحوسێن ئه‌مانی" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "حوسێن دارابی" به‌رهه‌می ناجی هونه‌ر و باشگای فیلمی سووره‌.

9 ـ "بۆ ئه‌میر" له‌ ده‌رهێنانی "جه‌واد حوکمی" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "محه‌مه‌دڕه‌زا خیره‌دمه‌ندان".

10 ـ "هاوکلاسی" له‌ ده‌رهێنانی "موجته‌با حه‌یده‌ری" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "حوسێن دارابی" به‌رهه‌می گروپی هونه‌ریی کات.

 

هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ پێکهاتوو له‌ "جه‌ماڵ ئومید"، "محه‌مه‌د حه‌میدی موقه‌ده‌م"، دکتۆر "رائید فه‌ریدزاده"، "فه‌رزاد ئه‌ژده‌ری" و "حامید سوله‌یمان‌زاده‌"، به‌ رێژه‌ی 9 به‌رهه‌می کورته‌فیلمی چیرۆکییان له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڵبژاردووه‌ که‌ ناوه‌کانی ئه‌وانه‌ش به‌م پێیه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

 

کورته‌ فیلمه چیرۆکییه‌‌کانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی:

1 ـ "زه‌لکاو" Bog Hole له‌ ده‌رهێنانی "تارفین ئایۆرسن" له‌ وڵاتی نه‌رویژ.

2 ـ "چه‌رخ چه‌رخ" Cycle-Cycle له‌ ده‌رهێنانی "یونیچی کانایی" له‌ وڵاتی ژاپۆن.

3 ـ "ئه‌وینی سینه‌ما" In Love With Cinema له‌ ده‌رهێنانی "عسگه‌ر نۆراکان" له‌ وڵاتی قیرخستان.

4 ـ "نۆ هه‌نگاو" Nine Steps له‌ ده‌رهێنانی "موسێس رۆمێرا" له‌ ئیسپانیا.

5 ـ "لێره‌ی" You're Here له‌ ده‌رهێنانی "میخائیل پیلیسکۆ" له‌ وڵاتی رووسیا.

6 ـ "ته‌پوتۆز" The Dust له‌ ده‌رهێنانی "دیل ریدیۆز" له‌ کۆماری لێتۆنی.

7 ـ "رۆناڵدۆ" Ronaldo له‌ ده‌رهێنانی "ریسیپ بێزگۆز" له‌ وڵاتی تورکیا.

8 ـ "که‌وشی بزماری" Cleats له‌ ده‌رهێنانی "عه‌بدوڵڵا شاهین" له‌ وڵاتی تورکیا.

9 ـ "مایا" Maja له‌ ده‌رهێنانی "ماریانا یانکۆویچ" له‌ وڵاتی دانیمارک.

 

سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسیاریی عەلیڕەزا تابێش له‌ به‌شه‌کانی فیلمی درێژی چیرۆکی، کورته‌ فیلمه‌کانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و کورته‌ فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن لە رۆژانی 19 تا 26ی ئاب 2019 له‌ دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا لە ئیسفەهان لە ئێران بەڕێوەدەچێت.

 

مەنووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad