ZNA - هەولێر
هاوپەیمانێتی فەتح ئاشکرایدەکات، لە وەرزی داهاتوودا پەرلەمان کار بۆ هەڵسەنگاندنی کاری وەزارەتەکانی حکومەت دەکات.
سەعد خەزعەلی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتیی فەتح رایگەیاند، لە وەرزی داهاتووی پەرلەمان کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی پشکنەرانی گشتی دەکرێت. گوتیشی، لە وەزری داهاتوودا پەرلەمان هەڵسەنگاندن بۆ کاری وەزارەتەکان و رێژەی جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری حکومەت دەکات. ئاماژەی بەوەشدا، دانانی پشکنەرانی گشتی لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە پێچەوانەی یاسایە.
لە چەند رۆژی رابردوودا،عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بڕیارێک ژمارەیەک پشکنەری گشتی بۆ چەند دەستەیەک دانا.
ئەم هەواڵە 7114جار خوێندراوەتەوە |