English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..جارێكیتر لیڤەرپوڵ بووه‌ پاڵەوانی سوپەری ئەوروپا
2019-08-15 [04:25 AM]

ZNA- ھەولێر


لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای ڤۆدافۆن ئەرینا لە شاری ئەستەمبول رووبەڕووی یەکبوونەوە.

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ كاتی ئاسایی هه‌ردوو یانه‌ یه‌كسانبوون، لە  ئەنجامدا یانەی لیڤەرپوڵ توانی بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە ٥-٤ بردنەوە تۆماربکات ونازناوەکە بەدەست بهێنێت.

لە گێمی یەکەم له‌ سوودی یانەی چێڵسی کۆتایی هات كاتێك لە خولەکی ٣٦ ، جیرۆی فرەنسی یانەکەی بە گۆڵێک پێشخست.
هه‌ر له‌ خوله‌كه‌كانی سه‌ره‌تایی گێمی دووەم و لە خولەکی ٤٨، سادۆ مانی توانی ئەنجامەکە بۆ لیڤەرپوڵ یەکسان بکاتەوەو یاریەکە به‌ره‌و كاتی زیادكراو ببات..
له‌ كاتی زیادكراودا و له‌ خولەکی ٩٥ مانی جارێكی تر لیڤەرپوڵی بە گۆڵی دووەم پێشخت،.
بەڵام لە خولەکی ١٠١، جۆرجینهۆ بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ چێڵسی یەکسانکردەوەو  یاریەکە کردە ٢-٢.


یاریەکە چووە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەو تێیدا یانەی لیڤەرپوڵ توانی ٥-٤ بردنەوە تۆماربکات و نازناوەکە له‌ چنگ یانه‌ی بڵۆز ده‌ربێنێت.





ئەم هەواڵە 2917جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad