English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتوچۆی سلێمانی ئاماری ڕووداوی چوار ڕۆژی جه‌ژنیی قوربانی راگه‌یاند
2019-08-15 [06:49 AM]

ZNA-هەولێر


وته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماری ڕووداوی هاتووچۆ له‌چوار ڕۆژی جه‌ژنیی قوربانی 2019 راگه‌یاند

ڕائیدی كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ هه‌شت ڕووداوی هاتووچۆ له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش چوار ڕووداویان له‌ناو شاری سلێمانی و چوار ڕووداوه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی شار تۆماركراون كه‌ ئه‌و هه‌شت ڕووداوه‌، چواریان وه‌رگه‌ڕان بوون و چواریشیان پێكدادان، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌، چوار هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 18 هاوڵاتیش برینداربوون.
 
ئاماژە بەوەش کراوە، له‌جه‌ژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو 16 ڕووداو تۆماركرابوون كه‌ نۆ ڕووداویان له‌ناو شارو حه‌وت ڕووداویشیان له‌ده‌ره‌وه‌ی شار بوون، چوار ڕووداویان وه‌رگه‌ڕان بوون، 11 ڕووداویشیان پێكدادان، ڕوداوێكیشیان ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێل بوو.

له‌كۆتادا رایده‌گه‌ێنێت ، له‌جه‌ژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو 22 كه‌س برینداربوون، هیچ كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ست نه‌دابوو.

 





ئەم هەواڵە 2911جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad