English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق لە ماوەی شەش ساڵدا ٣٦ملیار دۆلاری لەدەست داوە
بانکی ناوەندیی عێراق
2019-08-15 [01:57 AM]

​ZNA - هەولێر


بەگوێرەی راپۆرتێكی نەتەوەیەكگرتووەكان ، عێراق لەماوەی شەش ساڵی رابردوو بەھۆی ناجێگری دۆخی ئەمنی و سیاسی ٣٦ ملیاری دۆلاری لەدەستداوە.

رێكخراوی پەرەپێدان و بازرگانی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكانی لەراپۆرتێكدا بلاویكردووەتەوە ، لەئەنجامی شەڕ و ناجێگریی دۆخی ئەمنی لە نێوان ساڵی ٢٠١٣ هەتا ٢٠١٨، زیاتر لە ٣٦ ملیار دۆلاری لەدەستچووە و بەجۆرێك ساڵی رابردوو نزیكەی ٤ ملیارو ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری لەدەستداوە.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکە، بەھۆی شەڕی داعش و ناكۆكییە سیاسییەكان و ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی، وەبەرھێنانی بیانی راستەوخۆ لە بازاڕەكانی عێراق رووی لە پاشەكشەكرد و ساڵی ٢٠١٤ عێراق گەورەترین زیانی دارایی بەركەوت كە بڕەكەی گەیشتە سەرووی ١٠ ملیار دۆلار ، لەكاتێكدا پێش شەڕی داعش زیانەكانی تەنیا ٢ ملیارو ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.





ئەم هەواڵە 9619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad