English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا و تورکیا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو رێککەوتن دەچن
شوون روبرتسۆن، گوتەبێژی پنتاگۆن
2019-08-15 [02:04 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، رێككەوتنیان لەگەڵ توركیا قۆناخ بە قۆناخ جێبەجێ دەكرێت و چەند ھەنگاوێكی پەیوەست بە رێككەوتنەكە لە ماوەیەكی نزیكدا دەستپێدەكرێن.

شۆن رۆبەرتسۆن، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، پێنتاگۆن، ئاماژەی بەوە كردووە، پێشتر لێكۆڵینەوەیەكی باشیان  لەبارەی ناوەندی ھەماھەنگیی ھاوبەش لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەكانی توركیا كردووە.

ئەمریكا ئامادەیە چەند چالاكییەكی بەیەکەوە لەگەڵ تورکیا، بە شێوەیەكی هماهەنگ و خێرا دەست‌پێبكات.

ھەفتەی رابردوو توركیا و ئەمریكا رێككەوتنێكیان لەبارەی ناوچەی ئارامی سووریا واژوو كرد و ھەسەدەش رایگەیاند، لە رێگەی ئەمریكا لەگەڵ توركیا لە لەوبارەوە گفتوگۆدان.

 





ئەم هەواڵە 2845جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad