English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاسەوانێکی بلاک وۆتەر بە تاوانی کوشتنی عێراقییەک بە زیندانی هەمیشەیی سزا درا
2019-08-15 [06:53 AM]

ZNA - هەولێر


پاسەوانێکی کۆمپانیای ئەمنی بلاک وۆتەری ئەمریکی، بە تاوانی کوشتنی هاوڵاتیانی عیراقی بە زیندانی هەمیشەیی سزا درا.

دادگایەکی فیدراڵی ئەمریکا سزای زیندانی هەمیشەیی بەسەر نیکۆلاس سلاتن دا سەپاند کە لە عێراق پاسەوانی کۆمپانیای ئەمنیی بلاک وۆتەری ئەمریکی بووە. نیکۆلاس سلاتن لە پای کوشتنی خوێندکارێکی کۆلیژی پزیشکی لە بەغدا و ١٠ کەسی دیکە، لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ لە بەغدا.

سلاتن یەکێکە لەو چوار کەسەی بە کوشتنی ١٤ کەسی سڤیلی عێراقی تۆمەتبار کراون کە بە کوشتارگەی بلاوک وۆتەر دەناسرێت، بڕیارە سێ کەسەکەی دیکەش پرۆسەی دادگایی کردنەکەیان دووبارە بکرێتەوە.

کۆمپانیای بلاک وۆتەر، کۆمپانیایەکی پاسەوانی ئەمریکی تایبەتە لە ساڵانی نێوان ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١١ئەرکی پاراستنی دیپلۆماتکاران و بەڵێندەرانی ئەمریکی لە عێراق پێسپێردرابوو.





ئەم هەواڵە 7462جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad