نوسینی : چیایی قاسم
دامەزراندنی پارتی لە سەردەمێک دابوو کە گەلی کورد له ژێر چه‌وسانه‌وه‌ی داگیركه‌رانی كوردستاندا بوو و دەنگی نەدەگەیشتە هیچ شوێنێک و جیهان چاوی لە ئاست ئەو گەلەدا داخستبوو، ئاسۆیه‌كی پڕشنگداربوو و ئومێدی خستە دڵی گەلێکی لەبیرکراو و بەشخوراو. ١٦ـی ئاب خاڵێکی وەرچەرخانە له مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا و یەکەم هەنگاو بوو بۆ شکاندنی ئەو کۆت و بەندانەی گەلی ئێمەیان خستبووە ژێر داگیرکاری و بەرگی یاسای نێودەوڵەتی و رێككه‌وتنه داگیركاریهكانیان بە بەرداکردبوو و ئێستا دوای 73 ساڵ و لە هەوراز و نشێو و خەبات و قوربانیدانێکی زۆر، بەڵام بە کۆڵنەدان و لانەدان لە ڕێبازێکی پیرۆز، وا پارتی لە ئامانجەکانی نزیکتر دەبێتەوە و گەلی کورد گەیاندە سەربەخۆیی و ڕزگاربوون لە دەست داگیرکاری. 73 ساڵ به‌ر له‌ئێستا ناسنامه‌یه‌کی نوێ هاته نێو مێژووی گه‌لی کورد بێگوومان ئه‌م مێژووه‌ش یه‌كێکه له گه‌وره‌ترین و به‌هاترین مێژووی هاوچه‌رخی کورد ،به‌ڵێ له 16 ی ئابی 1946 به‌ڕابه‌رایه‌تی باوکی ڕووحی نه‌ته‌وه‌یی کورد (بارزانی نه‌مر) پارتی دیموکراتی کوردستان دامه‌زراو ودووباره خه‌بات و تێکۆشان و دڵنیایی بۆ کوردستان ده‌ستی پێکردووه‌و ئه‌و خه‌باته تاوه‌کو ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت بۆ یه‌ك چرکه چییه نکۆلی نه‌کردووه‌و به‌رده‌وامه . دوای کۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م سیسته‌م و شیرازه‌یه‌کی نوێ بۆ گه‌لان به‌رپابوو و له‌م نێوه‌نده دا پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌ك هێمایه‌ك هاته‌نێو گۆڕه‌پانی سیاسی و کۆمەلایەتی کوردستانی نه‌ك به‌ته‌نیا بۆ باشوور ، به‌ڵکو بۆ ته‌واوی ناوچه و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد ئه‌و پارته له‌کاتی دامه‌زراندنیه‌وه و تاوه‌کو ئه‌مڕۆ ببێته خاوه‌ن گه‌وره‌ترین لایه‌نی سیاسی کوردستانی و هه‌موو لایه‌ك به‌دۆست و دووژمنه‌وه ئاماژه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ ده‌که‌ن ،چونکه مێژوو هه‌رده‌م ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه بۆ کورد ئه‌گه‌ر پارتی بوونی هه‌بێت ، ئه‌وه کورد بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت.کورد مافی خۆیه‌تی شانازی به‌مێژووی خۆی بکات ، که‌پارتی به‌رده‌وام ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات ،چونکه ڕۆڵه‌کانی پارتی هه‌میشه هه‌ڵقوڵاویی نێو خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر بوونه وڕۆژێك لهڕۆژانیش به‌درێژایی 73 ساڵی ڕابردوو پارتی خۆی به‌دوور له خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری کورد نه‌زانیوه ، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ خۆشی و ناخۆشییه‌کانی جه‌ماوه‌ر له‌هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان خۆی دۆزیوه‌ته‌وه ، به‌ڵێ ئه‌وه‌یه پارتی ئه‌و پارتییه‌ی که‌دوای دەست بەکاربونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی دەرگایەکی نوێ بەرووی کوردستان کردووە لە هەموو بوارەکان دا لەماوەیەکی کەم دا کوردستان پێشکەوتنێکی باشی بەخۆی بینی چ لەروویی خزمەتگوزاری یان لەلایەنی سیاسی و کۆمەلایەتی به‌رده‌وام کاری بۆ یه‌ك ڕیزی نێو ماڵی کورد کردووه‌و هه‌رده‌م بۆ مافه ڕه‌واکانی میلله‌تی کورد سازشی نه‌کردووه‌و سازشیش ناکات نێچیرڤان بارزانی، خاوەن دیدێكی تیژ و سەركردەیەكی لێھاتووە، هەر لە سەردەمی ئەویشدا كوردستان گەشەی سەندووە و ئەزموونێكی پێشەنگ بووە، کە بە ئەزموون و لێهاتوویی لەحکومڕانیدا ، کوردستان بەهێزتر کردووە ، لە لایەکی دیکەیشەوە ، ھەنگاوێكی گەورەی جۆرێک لە پەیوەندییە ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكانی كوردستاندا ھێنایە دی ، کە قۆناغی هەڵسانەوەی کوردستان بوو ، ئەویش لە دوای سەختی و جەنگی نەخوازراو ، کە بەکاریزمایی خۆی ، هاوکێشە نێودەوڵەتییەکانی لە بەرانبەر کوردستان گۆڕی بۆ ئومێد‌و ئاسۆیەکی گەش. چونکه به‌درێژایی حکومەرانی لە کابینەکانی حکومەت داچەندین دەستکەوتی گەورەی بۆ گەلی کورد بەدەستێهێناوە مێژوو شایەدی ئەوەی بۆ دەدەن لە سەردەمی حكوومەتی نێچیرڤان بارزانیدا ، دەیان زانكۆ لە كوردستان بەردی بناغەیان دانراوە و چەندین زانكۆی جیهانییش لقیان لە كوردستاندا كردووەتەوە. حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو هەموو خزمەتەی بە خەڵكی كوردستانی گەیاندووە لە بوارەکانی گەشتوگوزار ، ئاوەدانی، كارەبا و ئاو،تەندورستی، خزمەتی زۆریشی بەکەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا كردووە. لە سەردەمی نێچیرڤان بارزانیدا، لە كۆی 2 زانكۆ لەسەر ئاستی كوردستان، ئێستا 50 زانكۆی حكوومی و ئەهلی هەیە، 14 پەیمانگای كە سەرجەمیان خزمەت بە كەرتی خوێندنی بالا دەكەن و لەو ماوەیەدا هەزاران گەنج خوێندنیان لە زانكۆكانی كوردستان تەواو كردووە، هەروەها هەزارانیان وەك تواناسازی چوونەتە دەرەوەی وڵات و لەوێ خوێندنیان لە زانكۆكانی جیهان تەواو كردووە، بۆیە دەكرێ بڵێین بایەخێكی باش بە كەرتی خوێندنی بالا و پەروەردە دراوە. نێچیرڤان بارزانی و كابینەی حكوومەت، پێشەنگی بەرەوپێشەوەبردنی كەرتی خوێندنی باڵا و پەروەردە بوون. زانكۆكانی كوردستان پەیوەندییان لەگەڵ سەرجەم زانكۆكانی جیهاندا هەیە و بۆ داهاتووش بەرنامەی پارتی دیموركاتی كوردستان بۆ بوارەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە زۆر گرینگیی پێ دراوە، سەرجەمیشیان پلانی نێچیرڤان بارزانی بوون بۆ ئەو كەرتە. نێچیرڤان بارزانیش توانی لە ماوەیەكی ئێ‌كجار كورتدا، گۆڕانی ئێ‌كجار گەورە لە بونیادنان، لە دروستكردن، بهێنێتە ئاراوە، بەشێوەیەك بناخەیەكی وەهای بۆ دوای خۆی داڕشت كە پێویست دەكات حوكمڕانە یەك لەدوا یەكەكانی دوای خۆی پێڕەوی لێبكەن. لە ئێستاش دا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر رێبازی پیرۆزی پارتی و بارزانی درێژەپێدەری خەباتی سیاسی و کۆمەلایەتیە کە خەلکی کوردستان بە ئومێدەوە لێ دەروانن،کەبەردەوام لە هەولی پێشخستن و سەقامگیری کوردستان دایە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad