English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بە سەرجەم یاساکانی عێراق و رێنماییەکانی حکومەت پابەند دەبین
2019-08-17 [07:23 AM]

​ZNA- هەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەبێ مۆڵەتی پێشوەختە، رێگە بە فڕینی هیچ فڕۆکەیەکی بیانی لە ئاسمانی وڵاتەکەی نەدرێت، هاوپەیمانانیش پابەندبوونی خۆیان بە بڕیارەکە دووپات کردووەتەوە.

بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبارەی رێگەنەدان بە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق، لەلایەن فڕۆکە بیانییەکان، لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت، بەشێک پێیانوایە لەژێر گوشاری لایەن و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بووە، بە تایبەت دوای بۆردوومانکردنی چەند کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی.

سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆک وەزیرانیش ئاشکرایکردووە، عادل عەبدولمەهدی دوای راوێژکردن بە ئەمریکاییەکان ئەو بڕیارەی دەرکردووە.

لە بەرامبەردا بەشێک لە چاودێرانی عێراقی پێیانوایە، بڕیارەکەی عەبدولمەهدی لە نوسینگەکەی خۆی زیاتر ناڕوات، بەهۆی ئەوەی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش رایگەیاندووە، بە سەرجەم یاساکانی عێراق و رێنماییەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە، بە تایبەت لەبارەی مۆڵەتی فڕینی ئاسمانی پابەند دەبن.

 





ئەم هەواڵە 7276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad