هەولێر _ ZNA
هێلكه یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین و ڤیتامین و سه‌رچاوه خۆراكییه به‌سووده‌كان كه یارمه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌دات.
شاره‌زایانی بواری خۆراك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه هێلكه یه‌كێكه له خۆراكه به‌سوود و پێویسته‌كان بۆ له‌ش، ئەمانەش چەند زانیاریەکی گرنگن کە سوودی هێلکە ئاشکرا دەکەن، ئەوانیش بریتین لە.
زه‌ردێنه‌ی هێلكه یارمه‌تی گه‌شه‌ی مۆخ ده‌دات، لەبەر ئەوەی له‌ناو زه‌ردێنه‌ی هێلكه ڤیتامین B و مادده‌ی كۆلین هه‌یه و ئه‌مه‌ش بۆ گه‌شه و به‌هێزكردنی خانه‌كانی مێشك زۆر به‌سووده له‌به‌ر ئه‌وه بۆ خانمانی دووگیان گرنگە ڕۆژانه هێلكهیەک بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی رێژەی ده‌ردانی هۆرمۆنی "دۆپامین" و "سیرۆتۆنین" له له‌شیاندا زیاد بكات.
باشترین سه‌رچاوه‌ی پرۆتینه، هێلكه سه‌رچاوه‌ی باشترین جۆری پرۆتینی سروشتی و ڤیتامین "A و B12 و D و فۆلات و فسفۆڕ" ه ، له‌ناو یه‌ك هێلكه‌ی كوڵاودا بڕی 6 گرام پرۆتینی تیادایه و ئه‌مه‌ش %14 ی پێویستی له‌شی خانمان و %11 ی پێویستی له‌شی پیاوان به پرۆتین دابین ده‌كات.
سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین "D" یه، به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر و خواردنی چه‌ند جۆرێك له خۆراك ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ڤیتامینه بۆ له‌ش كه بۆ ئێسك به‌سووده، ئه‌گه‌ر تیشكی خۆر كه‌م به‌رت ده‌كه‌وێت ئه‌وه باشتر وایه رۆژانه هێلكه‌یه‌ك بخۆیت بۆ ئەوەی ئێسکەکانت لاواز نەبن.
ئەم هەواڵە 8404جار خوێندراوەتەوە |