English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەوی تەندروست بۆ منداڵان چەندەو چۆنە
2019-08-17 [09:20 AM]

هەولێر _ ZNA


 

بەپێی لێكۆڵینەوە نوێیەكان هەزاران منداڵ خەوی تەواویان نیە، بەگوێرەی دەرەنجامی لێكۆڵینەوەكانی دامەزراوەی خۆراكپێدانی بەریتانی (BNF) دەركەوتووە؛ كە سێیەكی قوتابیانی قۆناغی بنەرەتی و حەوت لەسەر دەی خوێندكارانی قۆناغی ناوەندی كەمتر لە نۆ كاتژمێر خەویان هەیە كە ئەمەش لە خوار ئەو رێژە پێویستەیە كە بۆ منداڵانی ئەو تەمەنە دیاریكراوە.

ڕێژەی پەسەندكراوی خەو (9.5) بۆ (11.5) كاتژمێرە بۆ ئەو منداڵانەی كە لە قۆناغی بنەرەتیدان و (9.5) كاتژمێرە بۆ ئەوانەی كە لە قۆناغی ناوەندیدان.

هەروەها زیاتر لە نیوەی خوێنكارانی قۆناغی بنەرەتی شەوانە پێش نووستن ئامێرە زیرەكەكان بەكاردەهێنن كە ئەمەش كاریگەری خراپی هەیە بۆ خەوێكی تەندروست.

تەنها یەك لە سێی خوێندكارانی سەرەتایی و ناوەندی ئاماژەیان بەوە كردووە كە لە بەیانیاندا كاتێك هەڵدەستن هەست بە تێرخەوی دەكەن و تەواو چاڵاكن و سێیەكی خوێندكارەكانی قۆناغی ناوەندی دەڵێن كە كاتێك لە بەیانیاندا بە ئاگا دێن زیاتر لە (10) دەقەیان پێدەچێت تاجێگەكەیان بەجێدەهێڵن.

بەڕای شارەزایان كەم خەوی تەنها كار ناكاتە سەر هەست و بیر كردنەوەی منداڵان بەڵكو كار دەكاتە سەر شێوازی خواردنیشیان.

تێر خەوی هۆكارە بۆ بەهێزكردنی توانای بیر كردنەوەو باشتركردنی باری تەندروستی.

لە توێژینەوەیەكی زانكۆی كینگز كۆلێژی لەندەن دەركەوتووە؛ ئەوانەی كەم دەخەون زیاتر دەخۆن، لە توێژینەوەكەدا هاتووە بەشەكانی مێشكی مرۆڤ بە شێوەیەك كار دەكەن لەكاتی ماندوێتیدا زیاتر چاڵاك دەبن بۆ داواكردنی خواردن، ئەمەش لەسەر هەموو ئەوانە تاقیكراوەتەوە كە درەنگ دەخەون لە كاتە درەنگەكانی شەودا هەست بە برسیەتی زۆر دەكەن.

هاوكات شارەزایان ئاماژە بەوە دەكەن كە كەم خەوی بۆ هەرزەكاران و گەنجان دەبێتە هۆی هەست كردن بە توڕەیی بەردەوام و زوو هەڵچوون، بەڵام هەبوونی سیستەمێكی خەوی پتەو و بێ بچران دەبێتە هۆی ڕێكخستنی تەواوی چاڵاكیەكانی ڕۆژانەی مرۆڤ بە سیستەمی خواردنیشەوە بە جۆرێك لەكاتی ژەمەكاندا خۆراكی تەندروست بخورێت نەك خواردنی سوكە ژەمی ناتەندروست لە كاتە جیاوازەكانی ڕۆژدا.





ئەم هەواڵە 2632جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad