English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌منزیكانه‌ شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ده‌چێته‌ به‌غدا
2019-08-17 [11:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای كرد، به‌منزیكانه‌ شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكات و چه‌ندین پرس تاوتوێ بكرێت به‌ پرسی داعش و مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌شه‌وه‌.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و ھۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە رايگەیاند، بڕیارە شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە له‌سه‌ر ئاستێكی باڵای وه‌زاره‌ت دوای كۆتاییھاتنی پشووی جەژن سەردانی به‌غدا بكه‌ن، ھەرچەندە كاتەكە دیاری نەكراوە، بەڵام چاوەڕێ دەكەین لە هەفتەی داھاتوودا سەردانەكە ئەنجام بدرێت.

لیوا بابه‌كر وتیشی، ئەجێندای سەردانی شاندی پێشمەرگە، پرسی بودجە و مووچەی پێشمەرگە و بریندارەكانی شەڕی داعشە، هه‌روه‌ها جووڵەی چەكدارانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان یەكێكی دیكە لە تەوەری دانوستانەكان ده‌بێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، دەمانەوێ ھەماھەنگی بۆ گۆڕینەوەی زانیاریی ھەواڵگری لەبارەی چالاكییەكانی داعشەوە ھەبێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەی ھەردوو وەزارەت، پرسی مووچەی پێشمەرگەیە، چونكە تا ئێستا خەرج نەكراوە و پێویستە تاوتوێی ئەو پرسه‌ بكرێت و ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە بەپێی یاسا خەرج بكرێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2965جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad