English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی بە باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاریکراوە 
2019-08-17 [12:10 PM]

ZNA- ھەولێر 




سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بە باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاریکراوە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی ، زانیارییە دزە پێکراوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بە باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاریکراوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەپێی راپرسیەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ، میسی ٢٥٢ خاڵی بەدەست ھێناوە و ڤان دایک بەرگریکاری یانەی لیڤەرپول ٢٢٤ خاڵی بەدەستھێناوە و کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی یۆڤانتس ١٨١ خاڵی بەدەستھێناوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەم وەرزە میسی ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و توانی ئەم نازناوانە بە دەست بھێنێت ,خولی ئیسپانی ، گۆڵکاری لالیگا ، پێلاوێ ئاڵتونی ، گۆڵگاری چامپیۆنزلیگ ، ئەمانەش ھۆکار بوون بۆ ئەوەی میسی بە باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاری بکرێت . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad