هەولێر – ZNA
داهاتی فیلمی سینەمایی The Lion King لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە گەیشتە یەک ملیار و 343 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و بە یەکێک لە فیلمە بەهێزەکانی ئەمساڵ هەژمار دەکرێت.
ئەم بەرهەمە سینەماییە بەر لە 24 ساڵ وەک فیلمێکی کارتۆنی بەرهەمهات و ئەمجارە بەشێوەی لایڤ ئەکشن بەرهەمهاتووە.
لەم کۆپییە نوێیەدا هەریەک لە سیس رۆگن، دۆنالد گلۆڤەر، ئێلفری وۆدارد و ئاریک ئاندرییە بە دەنگ رۆڵی کارەکتەرکان دەگێڕن و جۆن ڤاڤرۆ کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
ئەم هەواڵە 8164جار خوێندراوەتەوە |