English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو گۆڕی بە کۆمەڵی دیکەی ئەنفالکراوان هەڵدەدرێنەوە
2019-08-18 [05:28 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دوو گۆڕی بە کۆمەڵی دیکەی ئەنفالکراوانی کورد لە شاری سەماوە لە باشووری عێراق، هەڵدەدرێنەوە.

سیروان جەلال، بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاندووە، شوێنی دوو گۆڕە بە کۆمەڵە نوێیەکە دەست نیشان کراوە و بڕیارە لە مانگی داهاتوو (مانگی 9ـی 2019) هەڵبدرێنەوە.

هەروەک سیروان جەلال، کە لێدوانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی داوە، رایگەیاندووە، دوو گۆڕە بەکۆمەڵەکە ھی ئەنفالکراوانی کوردە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی عێراق، بەڵام ”تا پڕۆسەی هەڵدانەوە دەست پێ نەکرێت، ناتوانین بڵێین ھی خەڵکی کام ناوچەن“.

لە دوو مانگی رابردوودا، دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە سەماوە لەپارێزگای موسەننا دۆزرانەوە، کە روفاتی 171 ئەنفالکراوی کوردیان تێدا بوو.

حزبی بەعس، کە لە ساڵی 1968ـەوە تا 2003 حوکمی عێراقی کرد، گەلی کوردستانی لە هەموو مافە نەتەوەیی و مرۆڤایەتییەکانی بێ بەش کرد و دەیان تاوانی گەورەی دژی گەلی کوردستان ئەنجام دا





ئەم هەواڵە 2722جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad