English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری خوێناوی كرا
2019-08-18 [05:37 AM]

ZNA – هه‌ولێر


لەناو ئاهەنگێکی هاوسەرگیرییدا لە ئەفغانستان، خۆكوژێك خۆی ته‌قانده‌وه‌ له‌ئه‌نجامدا  63 كەس له‌ناو ئاهه‌نگه‌ كه‌ كوژران و 182 كەسیش بریندار بوون.

تەقینەوەکە لە رێگای کەسێکی خۆکوژ ئەنجامدراوە، بەهۆیەوە جیا لە ژمارەیەکی زۆر لە پیاوان، چەند ژن و منداڵێکیش گیانیان لەدەستداوە.

محەمەد فەرهاگ، یەکێک لە ئامادەبوانی ئاهەنگەکە بە بی بی سی گوتووە: "بۆ ماوەی 20 خولەک، تەواوی هۆڵەکە دووکەڵ بوو  بۆ ماوەی دوو کاتژمێریش، تەرم لە هۆڵەکە دەهێندرایە دەرەوە".

بزووتنەوەی تاڵیبان ئیدانەی تەقینەوەکەی کردووە و رەتیدەکاتەوە ئەوان لە پشت ئەو کارە بن، دەشڵێن: "لێرە لە ئاهەنگەکان  پیاوان بە جیا و ژن و منداڵ بە جیا دادەنیشن، تەقینەوەکەش لە بەشی پیاوەکان روویداوە".

هەفتەی رابردووش، ئۆتۆمبێلێک لە هەمان ناوچە تەقییەوە، کە بنکەیەکی پۆلیسی کردبووە ئامانج و بەهۆیەوە، 14 کەس کوژران و 145 کەسی دیکەش برینداربوون، زۆربەیان کەسی سڤیل بوون

 





ئەم هەواڵە 5953جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad