ZNA – هه‌ولێر
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئاشكرای ده‌كات، كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریدا چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی بكات.
كاوه عه‌لی كه‌ریم، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بە نوسراو لە بەرواری 10/8/2019 ڕەزامەندی لەسەر بە فەرمیکردنی مەرزەکانی (کێلێ) و (شۆشمێ - تەوێڵە) و(شێخ ساڵح- پشتە) وەک مەرزی بازرگانی و گەشتیاریی کردووە".
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "هەنگاوی داهاتوو گەیاندنی ئەو ڕەزامەندیەیه بەلایەنی پەیوەندیداری عێراقی و دەستەی دەروازە سنووریەکانی عێراق، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا هەردوو لایەنی عێراقی و ئێرانی کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەسەر ئەو پرسە ئەنجام بدەن، چونکە بڕیاری کۆتایی لە دەسەڵاتی هەردوو حکومەتی عێراق و ئێران دایە".
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لە کۆبونەوەیه‌یاندا له‌گه‌ڵ شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران كه رۆژی لە 8/ئابی/2019 باسیان لەوەکردووه لە کۆبونەوەی سەرۆکایەتی کۆمار بڕیاریان داوە مەرزەکانی تەوێڵە و کێلێ و پشتە بکرێنە فەرمی .
ئەم هەواڵە 3676جار خوێندراوەتەوە |