ZNA- ھەولێر ئالێكسیس سانچێزی یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد له په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتالی نزیكبووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی تۆڕی سكای ئیتالیا، یاریزانه‌كه‌ی چیلی له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی یانه‌ی ئینته‌رمیلان رازیبووه و بڕیاره به‌مزووانه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مانچێسته‌ر یونایتد كۆده‌بێته‌وه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ورده‌كاریی رۆیشتنی به‌ره‌و ئینته‌ر.
سانچێز له پێناو ئه‌وه‌ی بچێته ئینته‌ر رازیبووه مووچه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه، به تایبه‌تی كه یانه ئیتالییه‌كه ناتوانێت ئه‌و پاره‌یه بداته یاریزانه‌كه، كه مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 500 هه‌زار پاوه‌نده له مان یونایتد.
سانچێز خۆی حه‌زده‌كات مانچێسته‌ر یونایتد جێبهێڵێت، چونكه له پلانه‌كانی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌دا نییه و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌شداریی یارییه‌كان ناكات.
رووداو
ئەم هەواڵە 7501جار خوێندراوەتەوە |