English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوی دادوه‌رانی خه‌ڵاتی زاون راگه‌یه‌ندرا
2019-08-18 [07:09 AM]

ZNA - تاران


سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ت‌دانانی خه‌ڵاتی "زاون" له‌ سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران گوتی: پێنج که‌س له‌ سینه‌ماکارانی ئیسفه‌هان، فیلمه‌کانیان هه‌ڵسه‌نگاندووه‌ و له‌ کۆتاییدا، خه‌ڵاتی "زاون" به‌ یه‌ک فیلم پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

 

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "سیاوه‌ش گوڵشیری" له‌ سێهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی هاوبیریی سیاسه‌ت‌دانانی خه‌ڵاتی "زاون" رایگه‌یاند: دادوه‌رانی خه‌ڵاتی "زاون" له‌ ساڵی رابردوو، روانینێکی ناوه‌رۆکی و بابه‌تییان به‌ فیلمه‌کان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ تێڕوانینێکی له‌وه‌ پێش دیاریکراومان هه‌یه‌ و به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی که‌ ته‌وه‌ری ئه‌م خه‌ڵاته‌، "زاون قۆکاسیان" توێژه‌ر، نووسه‌ری سینه‌ما و ره‌خنه‌گری سینه‌مای ئێرانه‌، روانگه‌ی داوه‌ره‌کان ئه‌و فیلمانه‌یه‌ که‌ به‌ رۆحیه‌تی زاون نزیک بێت.

 

گوڵشیری به‌ ئاماژه‌دان به‌ ناوه‌کانی دادوه‌ره‌کانی خه‌ڵاتی "زاون" گوتی: بێجگه‌ له‌ به‌نده‌، "فه‌رشاد ئه‌حمه‌دی" ، "عه‌تیه‌ سوڵتانی" ، "محه‌مه‌د فه‌زیله‌" و "مه‌جید سدیقی" وه‌کوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دادوه‌ره‌کانی خه‌ڵاتی "زاون" دیاری کراون.

خه‌ڵاتی "زاون" به‌ پێی نه‌ریتی ساڵی رابردوو، به‌ یه‌ک فیلم له‌ دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌ شه‌وی به‌زمی کۆتایی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌م به‌شه‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

 

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ت‌دانانی خه‌ڵاتی "زاون" هه‌روه‌ها گوتی: دادوه‌رانی به‌شی خه‌ڵاتی "زاون" به‌ رێژه‌ی 22 فیلم له‌ هه‌ر دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌که‌ن و له‌ کۆتاییدا، خه‌ڵاتی "زاون" به‌ یه‌ک فیلم پێشکه‌ش ده‌کرێت.

 

"سیاوه‌ش گوڵشیری" په‌خش کردنه‌وه‌ی کلیپێک له‌ "زاون قۆکاسیان" له‌ داڕێژه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م شه‌وه‌ راگه‌یاند و گوتی: بڕیار وایه‌ که‌ سی‌ودوو دیزاینه‌ر و شێوه‌کار، سیما و روخساری زاون بکێشنه‌وه‌ و هه‌موو ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ که‌ شه‌وێکی له‌بیر نه‌کراو تۆمار بکه‌ین.

 

گوڵشیری به‌ ئاماژه‌دان به‌ به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگای "زاون" وه‌بیری هێنایه‌وه‌: له‌

پێشانگای زاون، به‌ رێژه‌ی 32 پلانی گرافیکی و ژماره‌یه‌ک له‌ کتێبه‌کانی زاون ده‌خرێنه‌ به‌ر دیده‌ی بینه‌ران که‌ له‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌تی "شه‌وی زاون" ده‌کرێته‌وه‌.

 

به‌ گوته‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ت‌دانانی خه‌ڵاتی "زاون"، به‌رنامه‌ی "شه‌وی زاون" به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی پارێزگای ئیسفه‌هان و کۆمه‌لێک له‌ هونه‌رمه‌ندانی ئیسفه‌هان له‌ مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ره‌کانی هاوچه‌رخی شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. میوانی تایبه‌تی ئه‌م شه‌وه،‌ "مه‌نووچێهر ته‌یاب" ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلمی ناوداری ئێرانییه‌ که‌ له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چۆنییه‌تی پاراستنی میرات و ئاسه‌واره‌کانی زاون له‌گه‌ڵ "ره‌زا موهه‌یمه‌ن" وتووێژ ده‌کات.

سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسیاریی "عەلیڕەزا تابێش" له‌ به‌شه‌کانی فیلمه‌کانی درێژی چیرۆکی، کورته‌ فیلمه‌کانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و کورته‌ فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن لە رۆژانی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019 له‌ دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

 

مەنووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 2596جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad