English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : گرینگترین جۆره‌كانی ڤیتامین بۆ گه‌شه‌ی قژی منداڵه‌كه‌ت
2019-08-18 [11:37 AM]

هەولێر _ ZNA


 

پزیشـکی پـسپۆری نەخـۆشـییەکانی مـنـداڵان د. ئـاکـــــۆ کـــــریــــم جـــــلال زنــگـــەنـــــە بۆ ئاژانسی ھەوالی زاگرۆس، ئەو جۆری خواردن و ڤیتامیناتەی کە پێویستە بۆ گەشەی قژی منداڵ بریتیە لــە :

 

 

١. ڤیتامین Biotin (B٧) : ئەم ڤیتامینە زۆر گرنکە , لە زەردێنەی ھێلک و سەوزە و کوێزدا زۆرە.

٢. ڤیتامین (niacin ) B٣ : لە ئەڤۆگادو و گوێز و کۆشتی قەڵ و جگەر و قارچک زۆرە .

٣. ڤیتامین سی (C) : زۆر گرنگە بۆ دروست بوونی کۆلاجین کە پێکھاتەی سەرەکی قژە وە ھەروەھا قژ دەپارێزێت لە تێکشکان, ڤیتامین سی لە میوە زۆرە وەک پرتەقاڵ و لالەنگی و لیمۆ.

٤. ڤیتامین دی (D) : لە زەردێنەی ھێلکە و شیر و ماسی و قارچک زۆرە .

٥. ڤیتامین ئی( E ) : قژ دەپارێت لە تێکشکان , لە دەنکی کوڵەبەرۆژە و ئەڤۆکادۆ و کاھوو زۆرە.

٦. ڤیتامین ئەی (A) : ئەو خواردنانەی ڤیتامین ئەی زۆرە بریتیە لە زەردێنەی ھێلکە , شیر , کێزەر , پەتاتە , سپیناخ .

٧. ئاسن : ئاسن گرنکە بۆ گەشەی قژ , ئاسن لە گۆشتی سوور و مریشک و زەردێنەی ھێلکە و نسک و بروکلی و سپیناخ و قەیسی زۆرە.

٨. پــرۆتــیــن : قژ لە پرۆتین پێکھاتووە بۆیە کەمی خواردنی پرۆتین وا دەکات گەشەی قژ کەم بێتەوە. ئەو خواردنانەی پرۆتێنی زۆرە بریتیە لە کۆشت , ھێلکە , پاقلەمەنییەکان , شیر , ماسی.

 

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 7129جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad