English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە چاوەڕێی پەیامی نەیمارە 
2019-08-18 [11:34 AM]

ZNA- ھەولێر


تا ئێشتاش وتووێژەکانی نێوان ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان بەردەوامە بۆ گواستنەوەی نەیمار بۆ یانەی کەتەلۆنی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لۆ باریزیانی فەڕەنسی ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە چاوەڕێی دوا ھەڵوێستی نەیمارن بۆ گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە و داوایان لێکردووە رایبگەینێت کە دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە و پاڵەپەستۆی زیاتر بخاتە سەر بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، دوای گواستنەوەی کۆتینیۆ بۆ یانەی بایەرن میونشن لە ئێستادا یانەی بەرشەلۆنە جگە لە کارتی پارە کارتی دیکەی لەبەردەست نییە بۆ گەڕاندنەوەی نەیمار . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، نەیمار نایەوێت بە ئاشکرا رایبگەینێت کە دەیەوێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە ، چونکە دەزانێت بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان گۆڕانگاری بەسەر دادێت و نایەوێت بچێتە ژێرباری داخوازی یانەی بەرشەلۆنە. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3016جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad