English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستپێدەکەنەوە
2019-08-18 [11:54 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لە کۆتایی ئەم ھەفتەیەدا کۆبوونەوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەستپێدەکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند لیژنەیەک پێکھێندراون.

بەپێی زانیارییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەندامانی ھەردوو دوو لیژنەی یاسایی و تەکنیکی بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا دیاریکردووە و، ھەموو ئامادەکارییەکان تەواوبوون بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق و، بڕیارە لەو ھەفتەیەدا سەردانی بەغدا بکەن و کێشەکانی نێوان ھەردوولا تاوتوێ بکەن.

ئێستا بابەتەکانی ناکۆکی لەنێوان ھەولێر و بەغدا بریتین لە: ماددەی ١٤٠، بودجە و مەلەفی نەوت و، ئەمانەش دەبنە بابەتی گفتوگۆی ئەم ھەفتەیەی نێوان ھەولێر و بەغدا. 

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە لەو ھەفتەیەدا شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، دواتر شاندێکیش لە بەغداوە دێتە ھەولێر.

لە کۆبوونەوەی پێشووتری نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرابوو دوو لیژنەی یاسایی و تەکنیکی بۆ دانوستانەکانی نێوان ھەردوولا پێکبھێنرێن و بڕیارە خولی یەکەمی کۆبوونەوەکانی ھەردوو لیژنەکە لە بەغدا بێت.

لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ١٥-٧-٢٠١٩ بڕیاردرا پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا ئاسایی بکرێنەوە، لە رۆژی ١٦-٧-٢٠١٩ شاندێک بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە.

سەرچاوە:  روداو





ئەم هەواڵە 2905جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad