English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا بڕیارێكی نوێی لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ده‌ركرد
2019-08-18 [12:01 PM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی بەغدا بڕیارێکی نوێی لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی شارەکانی ھەرێمی کوردستان دا، بەپێی بڕیارەکە لەمەودوا ھاووڵاتیانی شارەکانی دیکەی عێراق، ئۆتۆمبێلەکەیان کە تابلۆی شارەکانی ھەرێمی کوردستان بێت ناتوانن بیگۆڕن بۆ تابلۆی شارەکانی دیکەی عێراق.

عەمید عەمار وەلید، بەڕێوبەری راگەیاندنی ھاتووچۆی بەغدا بە کوردستان٢٤ راگەیاندووە کە ئەو بڕیارە لەچوارچێوەی بڕیاری ژمارە ٦٨ دایە، بۆ گۆڕینی خاوەندارییەتی ئۆتۆمبێل، جاران بە وەکالە ئەو ھاووڵاتیانەی لە ھەرێمی کوردستان دەژین دەیانتوانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان لە شارەکانی ھەرێمی کوردستانەوە بگۆڕن بۆ تابلۆی شارەکانی دیکەی عێراق، بەڵام ھەندێک کێشەی یاسایی و ئەمنی دروست دەکرد، بۆیە بڕیاردرا کە لە ھەرێمی کوردستان ئەو ئۆتۆمبێلانە بەناوی خۆیان بکەن، نەک ئەو مامەڵانە لە بەغدا بکرێن، ئێستا مامەڵەی گۆڕینی تابلۆ لە بەغدا راگیراوە بەھۆی ئەو قەرەباڵغیەی لە بەڕێوەبەرایەی ھاتووچۆی بەغدا ھەیە.

 راشیگەیاندووە ئێمە لاریمان نییە لەوەی ھەر ھاووڵاتییەک خەڵکی بەغدا و بەسرا و شارەکانی دیکەی عێراق بێت و بچن لە ھەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێل بەناوی خۆیان بکەن، بەڵکو ئێمە کێشەمان لەگەڵ گواستنەوە و گۆڕینی تابلۆ ھەیە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا.





ئەم هەواڵە 8542جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad