English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشەى کەمئاویى دهۆک چارەسەرکرا
2019-08-18 [12:12 PM]

ZNA-هه‌ولێر


پارێزگارى دهۆک بەوەکالەت لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەڤانى رایگەیاند، کێشەیى کەمى ئاو لە هەردوو قەزاى دهۆک و سێمێل چارەسەرکرا و توانیان جارێکى دیکە هەشت هەزار مەترى سێجا لە کاژێرێکدا ئاو بۆ هەردوو قەزای دهۆک و سێمێل دابینبکەن.

بەهزاد عەلى ئادەم پارێزگارى دهۆک بەوەکالەت رایگەیاند: "بەهاوکارى چەند لایەنێکى پەیوەندیدار توانیومانە ئەو کێشەیەی چەند رۆژە دهۆک و قەزای سێمێلی گرتووەتەوە چارەسەربکەین و لە بەیانییەوە جارێکى دیکە ئاوى دهۆک وەکو جارانی لێهاتووەتەوە".

هەروەها ئەندازیار جەلال جەمیل، بەڕێوەبەرى ئاوى دهۆک لەو کۆنگرە روژنامەڤانییەدا سوپاسى خەڵکى دهۆک و سێمێلی کرد و دەڵێت: "زیاتر لە هەفتەیەک بوو بەهۆى بەرزبوونی پلەکانى گەرما و دروستبوونی قەوزە لە حەوزەکانى پرۆژەى سەرەکىی ئاوى دهۆک، بەشێک لە خەڵکى ئێمە تووشى کەمئاوى ببوون. داوای لێبوردن لە خەڵک دەکەین کە ئەو کێشەیە سەریهەڵدا، بەڵام ئێستا ئاوى دهۆک وەکو جارانی لێ هاتووەتەوە".

65%ـی ئاوى دهۆک و قەزاى سێمێل لە پرۆژەى سەرەکیی ئاوى دهۆک لە خرابدێم دێت، نزێکەى 10 رۆژبوو ئەو پرۆژە تووشى کێشە ببوو، لە جیاتی هەشت هەزار مەترى سێجا، تەنیا چوار هەزار مەترى سێجا ئاو دەگەیشتە خەڵک، ئەوەش بووە هۆى کێشەى کەمئاوى لە هەردوو قەزاى سێمێل و دهۆک.





ئەم هەواڵە 2521جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad