English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سۆران.. ئاماری رووداوه‌كانی جه‌ژن راگه‌یه‌ندرا
2019-08-18 [12:16 PM]

ZNA-هه‌ولێر


عەمیدی مافپەروەر عیماد ڕێکانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ئاماری رووداوەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌ی لەڕۆژانی جەژنی قوربان  بۆکوردستان24 خستەڕوو.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، له‌ ماوه‌ی پشووی جه‌ژنی قوربان، 34 حاڵه‌ت له‌ سنووره‌كه‌ تۆماركراون، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

1- 19 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی پووش و پاوان.

2 - 6 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی زبڵ وخاشاك.

3- 2 رووداوی ئاگرکەوتنەوە له‌ ماڵان.

4- 2 هاووڵاتی رزگارکراون لە مەترسی خنکان، یەکێکیان خەڵکی بەسرا بوو و خاوەنی 3 منداڵ بووە، ئەوەی دیكه‌شیان گەنجێکی خەڵکی سۆران بوو.

5- 1 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەباخچەی هاووڵاتیەك.

6- 1 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە محاویلە کارەبا.

7- 1 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دوکانی هاووڵاتییەك.

8- 1 رووداوی ئاگرکەوتنەوە له‌ کابینەیەك.

9- 1 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەگەنمی هاووڵاتییەك.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ كۆی هه‌موو حاڵه‌ته‌كان، ته‌نها زیانی ماددی تۆماركراون و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌.





ئەم هەواڵە 3172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad