English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوا لە سەرۆک‌وەزیرانی عێراق دەکرێت بۆ گەڕاندنەوەی سەربازیکردنی بە ناچاری هەوڵ بدات
سەعران ئەعاجیبی
2019-08-18 [02:06 AM]

​ZNA - هەولێر


لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە سەرۆک وەزیران دەکات، پڕۆژە بڕیاری خزمەتی سەربازیی ناچاری ئامادە بکات.

سەعران ئەعاجیبی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لیژنەکەیان داوای لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کردووە، پڕۆژە بڕیاری خزمەتی سەربازی ناچاری ئامادە بکات، بۆ ئەوەی دواتر لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.

ئەم ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری گوتی: ئەم پڕۆژە یاسایە، رۆڵی گرنگی لە کەمکردنەوەی بێکاری و دروستکردنی هەستی بەرپرسیارییەتی لە نێو گەنجاندا دەبێت.

پێشتر، لە حەوتی ئەم مانگە لیژنەکە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو لە وەرزی نوێی پەرلەمان هەوڵ‌دەدرێت یاسای خزمەتی سەربازیی ناچاری پەسند بکرێت.





ئەم هەواڵە 2761جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad