English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم شێوەیە ددانەکانت لە کلۆربون بپارێزە
2019-08-19 [09:21 AM]

هەولێر _ ZNA


کلۆربونی ددانەکان سەرەرای ئەوەی کە دەبێتە هۆی رەشبوونەوەی ددانەکان وا دەکات ئازارێکی زۆری هەبێت، کە رەنگە درەنگ بەهاناوەچونی ببێتە هۆی ئەوەی کلۆری ددانەکەت زیاد بکات و پێویست بە هەڵکێشانی ددانەکە بکات، بەم شێوەیە دەتوانیت خۆت لەو کێشەیە رزگار بکەیت:

١- دەتوانیت رۆنی گوێزی هندی بەکاربهێنیت و رۆژانە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک ددانەکانتی پێ بشۆیت، ئەوەش دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەکتریاکانی دەم.

٢- زۆر خواردنی شەکر زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت، ئەوەش تەنها خواردنی چۆکلەیت و کێک ناگرێتەوە، بەڵکو دەبێت خۆت لە زۆر خواردنی میوە شیرینەکان بەدوور بگریت.

٣- دووجار ددانەکانت بشۆ بەیانیان و شەوان گرنگترین کاتە بۆ شتنی ددانەکانت و هەروەها پەت بەکاربهێنە بۆ پاک کردنەوەی.

٤- زمان بەشێکی زۆری بەکتریای ناو دەم لە خۆدەگرێت، بۆیە پێویستە لەگەڵ شتنی ددانەکانت زمانیشت بشۆیت بە فلچەی تایبەت.

٥- ئەگەر هەستت کرد لیکی دەمت سوور بووە یان لە کاتی بنێشت جوین بنێشتەکەت رەنگی گۆراوە بۆ سور پێویستە بە زوترین کات سەردانی دکتۆر بکەیت.

٦- خواردنەوەی چا بەتایبەتی چای سەوز دەبیتە هۆی لەناوبردنی بەکتریاکان.

٧- زیادەرۆیی مەکە لە شوشتنی ددانەکانت، چونکە زیادەرۆیی کردن زیانی زۆرترە وەک لەوەی سودی هەبێت.

٨- خواردنی سێو و پەنیر سودی زۆری هەیە بۆ ددانەکانت.

٩- ساڵانە دووجار سەردانی دکتۆر بکە.





ئەم هەواڵە 2572جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad