English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سكاڵا كردن ده‌بێته‌ ئۆنڵاین
2019-08-19 [07:26 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، لەمەودوا ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە بوارەکانی مافی مرۆڤدا داواکاری و سکاڵایان ھەیە، دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین بیکەن و وەڵامیشیان دەدرێتەوە.

محەمەد گۆمەشینی، گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، لەمبارەوە بە باسنیوزی ڕاگەیاند: "لە ھەنگاوێکی تازەدا و لەپیناو ئاسانکاری بۆ ھاووڵاتیان لە کاتی تۆمارکردنی سکاڵا، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ئاییندەیەکی نزیک فۆرمێکی ئۆنلاین لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی دەستەوە بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان لە ھەر شار و شارۆچکە و شوێنێکی ھەرێمی کوردستان بێت بێ ئەوەی سەردانی دەستە بکات، سکالای خۆی تۆمار بکات".

گوتیشی: "دوای بەدواداچوون ھەر لەڕێگەی ماڵپەرەوە وەڵامی سکالاکەی دەدرێتەوە کە ھاوکات فۆرمێکی دیکەی سکاڵا بۆ کاتی سەردانی گرتووخانەکان و چاکسازییەکان ئامادە دەکەین بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن بەندکراو و زیندانییەکان".

بەپێی گوتەکانی محەمەد گۆمەشینی ئەو ھەنگاوە لە چوارچێوەی یاداشتی لێک تێگەیشتنی نێوان دەستەی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلانایسی ئەمریکییە.

 





ئەم هەواڵە 2890جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad