English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌په‌ژه‌: باشتره‌ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی له‌ ئامانجه‌كانی توركیا به‌ئاگا بێنه‌وه‌
2019-08-19 [11:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان "YPJ" گوتی، خاکه‌که‌مان ڕاده‌ستی تورکیا ناکه‌ین که‌ به‌ خوێنڕشتن ئازادمان کردووه‌، وتیشی، باشتره‌ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی به‌ئاگا بێنه‌وه‌ که‌ ئامانجی تورکیا داگیرکاری و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کورده‌ نه‌ک نیگه‌رانی نائه‌منی ‌سه‌ر سنووره‌کان.

نه‌سرین عه‌بدوڵڵا فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان (YPJ) سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا بۆ دروست‌کردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا رایگه‌یاند، رێککه‌وتنێک که‌ بۆچوونی ئیداره‌ی خۆسه‌ری تێیدا نه‌بێت هیچ بایه‌خێکی نییه‌.

نه‌سرین ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، خاکه‌که‌مان که‌ به‌ خوێنڕشتن ئازاد کردووه‌ راده‌ستی تورکیای ناکه‌ین.

باسی له‌وه‌ش كرد، رێککه‌وتنه‌کان ده‌بێ له‌ رێگای ئیداره‌ی خۆسه‌ره‌وه‌‌ ئه‌نجام بدرێت و ئێمه‌ هه‌رگیز ڕێگه‌ ناده‌ین دووباره‌ تورکیا تاوان له‌ سووریا ئه‌نجام بدات.

فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان روونی كرده‌وه‌، باشتره‌ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی به‌ئاگا بێنه‌وه‌ که‌ ئامانجی تورکیا داگیرکاری و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کورده‌ نه‌ک نیگه‌رانی نائه‌منی ‌سه‌ر سنووره‌کانی، که‌واته‌ له‌ ڕێگای هه‌ر بیانوویێکه‌وه‌ ویستی داگیرکاری و كوشتنی هه‌یه‌ و ئێمه‌ش ئه‌و بابه‌ته‌ قبووڵ ناکه‌ین.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 2695جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad