English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ئەمریکاییەکان ڕێگری سەرەکیی لە ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و کوردەکانن
حوسێن ئەمیر عەبدولاهیان
2019-08-19 [11:24 AM]

ZNA - هەولێر


ئێران کوردان بە بەشێکی حاشاهەڵنەگر لە سوریا نێودەبات و دەڵێت ئەمریکاییەکان بۆ رێکنەکەوتنی کوردان و حکومەتی سووریا رێگری سەرەکیین.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، سەبارەت بە دانوستانی نێوان رۆژئاوای کوردستان و حکومەتی سووریا رایگەیاند، ئەمریکاییەکان بۆ پشتیوانی لە کوردەکان ئامانجێکی خێرخوازانەیان نییە و بۆ دانوستان و رێککەوتن لە نێوان دیمەشق و کوردان بەربەستی سەرەکین.

عەبدوڵلاهیان ئاماژە بەوەش دەکات کە کوردەکان بەشێکی حاشاهەڵنەگرن لە کۆمەلگای سوریا کە کریگەریی بەرچاویان لە سیاسەتی ئەم وڵاتەدا هەیە.

یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختیش دەکاتەوە کە هەبوونی ‌هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بەبێ ئاگاداریی حکومەتی ئەم وڵاتەیە و داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات کوتایی بە هەژموونیی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا بهێنێت.





ئەم هەواڵە 2209جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad