English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئيسرائیل: ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی به‌رفراوانی سه‌ربازی ده‌كه‌ین
2019-08-19 [11:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئیسرائیل و گه‌وره‌ به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌ته‌كه‌ی وتیان، ته‌لئه‌بیب لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانی جه‌نگێكی به‌رفراوانی نوێ له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ ده‌كات.

بنیامین نه‌تانیاهۆ باسی له‌وه‌ كرد، حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رجه‌م رێكارێكی پێویستی سه‌ربازی ده‌رهه‌ق به‌ غه‌زه‌ ده‌گرێته‌به‌ر، وتیشی، بۆیه‌ ئیسرائیل جه‌نگێكی به‌رفراوانی سه‌ربازی له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ ئه‌نجام ده‌دات، له‌ هه‌ر كاتێك بێت ئه‌گه‌ر پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌نیسه‌ش بێت كه‌ بڕیاره‌ له‌ ئه‌یلولی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل یۆڤان شتاینتز ئه‌ندامێكی دیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتی، ته‌لئه‌بیب ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی چاوه‌ڕوه‌نكراو له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ ده‌كات، وتیشی، حكومه‌تی ئیسرائیل بۆ ئه‌م سیناریۆیه‌ ئاماده‌یه‌ ئه‌گه‌ر هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ نه‌بێت.

 

rt





ئەم هەواڵە 2221جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad