English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەلبوسی جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی ئەمنی نێوان واشنتۆن و بەغدا دەكاتەوە
2019-08-19 [12:14 PM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی لە میانی پێشوازیكردن و كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا، ماسیۆ تولەر جەختیكردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی ئەمنی نێوان واشنتۆن و بەغدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە لە میانی كۆبوونەوەی نێوان هەردوولا گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگی و هاوكاری هەردوولا لە بواری ئەمنی، هەروەها تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی و نێودەوڵەتی كراوە

حەلبوسی جەختی لەسەر گرنگی بەرفراوانكردنی زیاتری هاوكاری و هەماهەنگی هەردوو وڵات كردووەتەوە لە بواری ئەمنی و هەواڵگیریدا بۆ بنەبڕكردنی تیرۆر و لەنابردنی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و جیهان كردووە، جەختیشكراوەتەوە لەسەر كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەكەدا، داواش كراوە لە رێگای گفتوگۆوە چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان بكرێت.

لە لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا پابەندبوونی وڵاتەكەی لە پشتیوانیكردنی عێراق بۆ بنەبڕكردنی تیرۆر، هەروەها هاوكاریكردن و مانەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەركردایەتی گشتی هێزە چەكدارەكان كردەوە.

 





ئەم هەواڵە 7009جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad