English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەكەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان بەڕێوەدەچێت
2019-08-19 [12:56 PM]

سلێمانی - ZNA


بەبۆنەی رۆژی جیهانیی فۆتۆگرافی، ئەمڕۆ لە سلێمانی بە بەشداری ١٠٠ فۆتۆگرافەر، یەكەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان دەستپێدەکات.

 

چالاکییەکانی فێستیڤاڵ کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ناوەندی 7 رەنگە لە هڵی ئەمنە سوورەکە لە شاری سلێمانی دەستپێدەکات.

 

 

رۆژی یەكەمی فێستیڤاڵ لەناو هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە بەكردنەوەی پێشانگەیەك دەستپێدەکات كە فۆتۆی 100 فۆتۆگرافەری كوردی لەخۆگرتووە.
 

لەنێو پێشانگەكەدا جگە لەنمایشی بەرهەمی فۆتۆگرافەرەكان نمایشكردنی چاپكراوێكی فۆتۆگرافی فۆتۆگرافەری شاری بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، لوقمان رەحیمی بەناوی 100 پۆرترێت كە بەكوالیتییەكی زۆر تایبەت چاپ كراوەو ئامادەبوان دەتوانن ئەو چاپكراوە بەدەست بێنن.

 

 
لە رۆژی دووەمدا پێشانگەكە بەردەوام دەبێت بەیانیان لە کاتژمێر 10 بەیانی بۆ 1 نیوەڕۆ و دوای نیوەرۆش کاتژمێر 5 پێشانگەكە دەكرێتەوە.

 

 

لەهەمانكاتدا دیبەتی تایبەت بە فیستیڤاڵ لەنێو قاوەخانەی ئەمنە سورەكە دەست پێدەكات كە 4 بابەتی تێدا پێشكەش دەكرێن و لەلایەن د. پاڤی جەمیل ئەحمەد، فایەق حەمە سالح، فارس سەعدی و پویا خزدوزییەوە پێشكەش دەكرێت.
 

 

لە رۆژی سێیەم یشدا وۆرك شۆپێك تایبەت بە چۆنێتی دروستكردنی فۆتۆستۆری لەلایەن فۆتۆگرافەر مەهدی تەوەكولییەوە پێشكەش دەكرێت.
 

لە رۆژی چوارەمدا پێشانگەكە لە کاتژمێر 10ـی بەیانییەوە تاوەکو كراوە دەبێت و کاتژمێر 5ـی ئێوارە رێورەسمی خەڵات دابەشكردنەكە دەستپێدەكات و كۆتایی بە رێورەسمی یەكەمین فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردی دێت كە 100 فۆتۆگرافەر تیایدا بەشداربووە.

 

لە فێستیڤاڵەکەدا هەزار و 850 وێنەی فۆتۆگرافی بەشداریان پێکراوە، لە بوارەکانی فۆتۆ ستۆری، پۆرترێت، وێنەی رۆژنامەوانی و سرووشت.





ئەم هەواڵە 8536جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad