English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق.. دەنگۆی دابەشکردنی جگەرە لەگەڵ بەشە خۆراکی مانگانە بڵاو دەبێتەوە
2019-08-19 [01:05 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دەنگۆی ئەوە هەیە کە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری داوە مانگانە بڕی ١٠ پاکەت جگەرە لەگەڵ ئازووخە بە نرخی ٢٥٠٠ دینار دابەش بکات.

ئەو جگەرەیەی گوایە وەزارەتەکە دابەشی دەکات، (سۆمەر)ە و بە پاساوی گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆ دابەش دەکرێت.

لەمبارەیەوە عەلی بدێری، پەرلەمانتاری ڕەوتی حیکمە لە راگەیاندراوێکدا کە ناوەڕۆکەکەی لە کەناڵی (العالم)ی عێراقی بڵاو کراوەتەوە، بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانیی عێراقی بە "بڕیارێکی سەیر" وەسف کردووە.

هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر حکوومەتی عێراق جددییە لەسەر پشتیوانیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، پێویستە کار لەسەر زیادکردنی سپیەمەنییەکان و هێلکەی خواردن و خورما و دەیان جۆرە بەرهەمی دیکە بکات، "لەجێگەی سەپاندنی دابەشکردنی ژەهر.

پەرلەمانتارەکەی عێراق دەڵێت: "ئەو کەسانە بە کوشتنی عێراقییەکان بە بۆمب و داعش دڵیان ئاوی نەخواردووەتەوە، ئێستا داهێنانیان کردووە لە ڕێگەی پتشوانیکردن لە دابەشکردنی ژەهر لەڕێگەی پسوولەی خۆراکەوە".

هۆشداریشی داوە کە ئەگەر کار وابڕوات، "لە داهاتوودا گوێمان لە دابەشکردنی ماددەی هۆشبەریش دەبێت".

بۆیە داوای لە پەرلەمان کردووە، ڕێوشوێنی لێپرسینەوە لە وەزیری بازرگانی بگرنە بەر.

ئەم راگەیاندراوەی عەلی بدێری لەکاتێکدایە کە تاوەکوو ئێستا وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە فەرمی هەوڵێکی لەم چەشنەی رانەگەیاندووە.

 





ئەم هەواڵە 2536جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad