English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆڤانتس مکوڕە لەسەر بەدەستھێنانەوەی پۆگبا 
2019-08-19 [01:38 AM]

ZNA- ھەولێر




یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت جارێکی دیکە تواناکانی یاریزان پۆل پۆگبا بەدەست بھێنێتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی ، یانەی یۆڤانتس ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پۆگبا بگەڕێنێتەوە ریزەکانی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لە ئێستاوە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس بەرنامەرێژی دەکەن بۆ ئەوەی لە ھاوینی ٢٠٢٠ جارێکی پۆگبا بگەڕێننەوە ریزی خانمە پیرەکە، چونکە دەزانن ئەستەمە لەماوەی گواستنەوەی ھاوینەی ئێستا یانەی مانشستەر یونایتد دەست بەرداری پۆگبا بن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی ریال مەدرید لەسەر راسپاردەی زێدانی راھێنەر ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆند لەگەڵ پۆگبا مۆر بکات ، بەڵام بەرپرسانی یانەی مانشستەر یونایتد ھەموو ھەوڵەکانی یانەی شاھانە رەت دەکەنەوە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7882جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad