English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانی ئاگركەوتنەوە بووەتە دیاردە
2019-08-19 [01:40 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماری حەفت مانگی ئەمساڵی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کەوتنەوەی ئاگر لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە.


ھێمن کەمەرخان گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند بە داخەوە لە حەفت مانگی ئەمساڵدا ڕووبەری ١٥٠٦ دۆنم زەوی و دارستان و ڕەز و باخ و پاوەنی ھاووڵاتیان سووتاوە.


گوتیشی ھۆکارەکان زیاتر مرۆیین نەک ھۆکاری تر، بۆیە دەتوانین بڵێین کەوتنەوەی ئاگر لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە، بۆ نمونە ئەمساڵ بە گشتی ڕێژەی کەوتنەوەی ئاگر زۆر زیاتر بووە لە چاو ساڵانی ڕابردوو.


ھێمن کەمەرخان ھەروەھا باسی لەوەش کرد کە بە ھۆی سەرپێچیی ڕاوکردنی باڵندە و ئاژەڵی کێوی و ماسی و دابڕین و سەرپێچییەکانی ژینگەوە، لە حەفت مانگی ئەمساڵدا ٢٩١ ھاووڵاتی دەستگیر کراون و دراونەتە دادگا.

سەرچاوە: باس





ئەم هەواڵە 2905جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad