English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستەی ده‌ستپاكی هه‌رێم بڕیارێك بۆ فەرمانبەران دەردەكات
2019-08-20 [07:48 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەپێی نوسراوێكی دەستەی ده‌ستپاكی  هەرێمی كوردستان كە لە مانگی رابردوو دەرچووە و ئاماژە بە بڕیارێك كراوە بۆ فەرمانبەران و لە نوسراوەكەدا هاتووە" نابێت فەرمانبەر لە كاتی دەوامی فەرمی كارێكی تر بكات، بە تایبەت ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی باڵان".

له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ بەشی یاسایی دەستەی ده‌ستپاكی  ئاماژەی بەوەداوە ئەو بڕیارە بە مانای قەدەغەكردنی كاركردنی فەرمانبەر نایەت، بەڵكو لە دوای دەوامی فەرمی بۆی هەیە كاری تایبەتی خۆی بكات.

مشیر رەشید ئیبراهیم بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری یاسایی و لێكۆڵینەوە، لە دەستەی ده‌ستپاكی  بە باسی راگەیاند، ئەو بابەته‌یان گەیاندووە بە فەرمانگەكان بۆ ئەوەی فەرمانبەران پابەند بكرێن لە كاتی دەوامی فەرمی تەنها كاری فەرمانگەكەی بكات.

ئه‌و گوتیشی :" دەركردنی ئەو بڕیارە پشتی بە ستووە بە یاسا بەشێك لە فەرمانبەران دەوامی فەرمی خۆیان جێهێشتووە و خەریكی دەوام و كاری تر بوونە ئەوەش كاریگەری لەسەر دەوام كردووە".

كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هه‌ر لەسەرەتای كاركردنیەوە زۆر جەخت دەكاتەوە لەسەر دەوامی فەرمانبەران و بەرپرسانی فەرمانگەكان بۆ ئەوەی مامەڵەی هاوڵاتیان بە خێرایی رایی بكرێت.

                                                                                                 





ئەم هەواڵە 7354جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad