English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی 100 ملیۆن بەرمیل نەوت لە كێڵگەی بەدرە لە عێراق بەرھەمدەھێنێت
2019-08-20 [11:02 AM]

ZNA - هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی كۆمپانیای گازپڕۆم نەفتی رووسی رایگەیاندووە، لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا، كۆی ئاستی بەرھەمھێنانی كۆمپانیاكە لە كێڵگەی بەدرەی عێراق بۆ 100 ملیۆن بەرمیل نەوت زیادیكردووە.

بە پێی هەواڵەکە، ھەر لە سەرەتای ئەمساڵ ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگەكە گەیشتووەتە زیاتر لە 13 ملیۆن و 500 ھەزار بەرمیل.

ئاماژە بە مەش کراوە، ئەم بڕە نەوتەی بەرھەمھێنراوە 100 ملیۆن بەرمیلە و نیشانەی ئەوەیە كە تاچەند كارەكانیان لەو كێڵگەیە پەرەی‌سەندووە و كێڵگەكە نەتەنیا بە كۆمەڵەیەكی پیشەسازی گەورە دانانرێت، بەڵكو بەبەشێكی گرنگی سیستەمی وزە لە عێراقیش دادەنرێت.

كێڵگەی بەدرە یەكێك لەگرنگترین سێكتەرەكانه لە سیستەمی وزەی عێراقدا و ئەو گازەی كە گازپڕۆم بەرھەمی دەھێنێت لە كێڵگەكە لە رێگەی بورییەوە بۆ دابینكردنی كارەبای سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەگوازرێتەوە.





ئەم هەواڵە 2641جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad