ZNA- ھەولێر
یانەی ئەی سی میلانی ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یەکێک لە یاریزانەکانی یانەی ریال مەدرید .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆڕتی ئیتاڵی ، یانەی ئەی سی میلان ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزان لۆکا یۆڤیتیچی سڕبی کە ئەم وەرزە ھاتووتە یانەی ریال مەدرید .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، زەینەدین زێدانی راھێنەری یانەی ریال مەدرید متمانەی بە تواناکانی یۆڤیتیچ نییە و دەیەوێت ئەم وەرزە بە شێوەی خواستن بیداتە یانەیەکی دیکە .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەمڕۆ پاولۆ مالدینی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی میلان دەگاتە شاری مەدرید بۆ قسەکردن لەسەر گواستنەوەی یۆڤیتچ بۆ یانەی میلان .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 7465جار خوێندراوەتەوە |