English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 دوێن جۆنسن ژیانی هاوژینیی پێکهێنا
2019-08-20 [12:34 PM]

سلێمانی - ZNA


ئەکتەری سینەمایی و یاریزانی پێشووی زۆرانبازی، دوێن جۆنسن، ژیانی هاوژینی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا پێکهێنا.

 

ئەو ئەکتەرە لەگەڵ لۆرین هاشیان لە هاوای ژیانی هاوژینی پێکهێنا و چەند وێنەیەکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە "ئەنجاماندا".

 

جۆنسن و هاشیان جلوبەرگی سپیان لە نێو سرووشتێکی جوان و سەوزدا پۆشیبوو.

 

دوایین کاری هونەری ئەو ئەکتەرە بەشداریکردن بوو لە فیلمی ئەکشن Hobbs & Shaw کە ئێشتا لە سینەماکانی جیهاندا نمایشدەکرێت.

 

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە هەفتەی سێیەمیدا گەیشتە 437 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و بە یەکێک لە فیلمە بەهێزەکانی ئەم مانگە هەژمار دەکرێت.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە تەواوکەری فیلمی سینەمایی The Fate of the Furiousیە کە داهاتی لە شەش حەوت بەشی رابردووی ئەم زنجیرە فیلمە لە سینەماکانی جیهاندا پێنج ملیار و 100 ملیۆن دۆلار بووە.

 

یەکەم بەشی ئەم زنجیرەی فیلمە لە ساڵی 2001 بڵاوکرایەوە و بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بەشی نۆیەمی بەرهەمبێت.





ئەم هەواڵە 8308جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad