English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: ده‌رزی ATS بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان دابینكرا
2019-08-20 [12:53 PM]

ZNA-هه‌ولێر


د.محه‌مه‌د قادر خۆشناو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند  ده‌رزی ATS دژه‌ گوزاز (Anti-Tetanus) بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان و فریاكه‌وتنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان دابینكرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، پێكووته‌ی ATS دژه‌ گوزاز (Anti-Tetanus) بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان و فریاكه‌وتنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان دابینكرا.

د.محه‌مه‌د قادر خۆشناو  ده‌شڵێت ، ده‌رزییه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ندین مانگدا نه‌مابوو كه‌ بۆ به‌كارهێنانی بۆ نه‌خۆشانی بریندار ( رووداوی ھاتووچۆ، گوللــه‌، برینی ئاسن و بزمار، برینی قووڵ...هتد) به‌كاردێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی  راشیده‌گه‌ێنێت ، له‌كاتی ئێستادا سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان ده‌توانن له‌ كۆگاكانی ده‌رمانی پارێزگاكان وه‌ریبگرن.

 





ئەم هەواڵە 8239جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad