English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خاڵێکی پڕۆژەیاسای چاکسازی بریتییە لە گۆڕینی کاری پەرلەمانتاری بۆ گرێبەست
2019-08-20 [01:06 AM]

ZNA- هه‌ولێر


جێگری سەرۆکی لێژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە بەپێی یەکێک لەو خاڵانەی پڕۆژەیاسای چاکسازی کە کاری لەسەر دەکرێت، کاری پەرلەمانتاری لە کارێکی ھەمیشەییەوە بۆ گرێبەست دەگۆڕدرێت.

سەعید ھەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی پەرلەمان، باس لە پڕۆژەی چاکسازی کراوە کە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دوای پشووی پەرلەمان، ”بڕیارە یەکەم ھەنگاو ئەو پرۆژەیە بێت".

ھەرکی ڕوونی کردەوە کە داوا کراوە سەرۆکی فراکسیۆنەکان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەشداری لە ھەموارکردنەوەی پڕۆژەیاساکەدا بکەن، چونکە پێشووتر ئەو پڕۆژەیە ھاتووەتە پەرلەمان، بەڵام گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بۆیە پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە".

بە گوتەی جێگری سەرۆکی لێژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، پڕۆژەیاساکە چەند خاڵێکی گرنگی تێدایە کە دیارترینیان، کەمکردنەوەی مووچەی پلە تایبەتەکان، گۆڕینی کاری پەرلەمانتاری لە کارێکی ھەمیشەییەوە بۆ گرێبەست و چەندان خاڵی دیکە، بەڵام دواجار پەرلەمان بڕیار لەسەر پڕۆژەیاساکە دەدات.

سەرچاوە: باس





ئەم هەواڵە 2878جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad