English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسر هەركی: بەدواداچوون بۆ دواكۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی عێراق دەكەین
2019-08-20 [01:31 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق، گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتیی كشانەوەی سوپا و رادەستكردنی دۆسییەی ئەمنیی شارەكانیان بە هێزە ئەمنییەكانی دیكەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ كردووە، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێ، بەدواداچوون بۆ دواكۆبوونەوەیان دەكەن و دەبێ بە پێی دەستوور ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بگرێتەوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق، بەیاننامەیەكی بڵاو كردووەتەوە، كە تێیدا هاتووە، وەزیری بەرگری و فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی، گفتوگۆیان لەسەر ‌رێوشوێنی كشانەوەی سوپا لە ناو شارەكان و رادەستكردنی دۆسییەی ئەمنیی ناو شارەكان بە وەزارەتی ناوخۆ كردووە، تا بڕیارەكەی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق جێبەجێ بكەن.

ناسر هەركی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، وەكو فڕاكسیۆنی پارتی، لە میانەی سەردانەكانیاندا بۆ شارەكانی كەركووك و خانەقین و شنگال، لە راپۆرتەكانیاندا هەمیشە داوایان كردووە، كە دۆسییەی ئەمنیی شارەكان دەبێ لە سوپا بسەندرێتەوە و بدرێتەوە دەست هێزە جۆراوجۆرەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و ئەو عەسكەرتارییەتە نەمێنێ.

ناوبراو پێیشی وابوو، ئەو بڕیارەی عادل عەبدولمەهدی، گەر بێت و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم نەگرێتەوە، ئەوا پێچەوانەی دەستوورە، ئەگەر بیانەوێت بە پێی یاسا و دەستوور ئەو بڕیارە جێبەجێ بكەن، دەبێ هیچ جۆرە ریزپەڕێك بۆ شارەكان دانەندرێت و بڕیارەكە هەمووی بگرێتەوە.

هەركی، وێڕای ئەوەی بێئاگایی لە دواكۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق دەربڕی، بەڵام جەختیشی لەوە كردەوە، كە ئەوان وەكو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و فڕاكسیۆنی پارتی، بەدواداچوونی جیددی بۆ ئەو بابەتە دەكەن.





ئەم هەواڵە 2776جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad