English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە كۆدەبێتەوە
2019-08-21 [05:27 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر،  بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە کۆدەبێتەوە و هەروەها سەردانی ئەو بنکە سەربازیانە دەكات کە راهێنەرە ئەڵمانییەکان مەشق بەهێزی پێشمەرگە دەكەن.

ئانگرێت کرامپ کارنباوەر، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە و بەرپرسانی دیکە شەڕی داعش تاوتوێی کارەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەکەن. دواتر لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو. 

ئەڵمانیا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشە، رۆڵی هەبوو لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە بۆ تێکشکاندنی داعش، یەکێکیشە لەو وڵاتانەی ئامانجیانە هێزی پێشمەرگە یەکبخەن و ببێتە هێزێکی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان.

هاوکات لە بەغدا سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا دەکات ئەڵمانیا بەردەوامبێت لە هاوکاریکردنی عێراق لەڕووی سەربازی و هەواڵگرییەوە، ئەڵمانیا ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق فراوان بکات.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی نێوان عادل عەبدولمەهدی و ئانگێرت کرامپ کارنباوەر، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا تاوتوێی شەڕی داعش و پەیوەندی بەغدا و بەرلین کراوە".

عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند: هێزە عێراقییەکان لە سوپا و پۆلیس و پێشـمەرگە و حەشدی شەعبی پێکەوە قوربانی زۆریان دا لە شەڕی داعش، ئەوەش هەوێنی سەرکەوتن بووە، ئۆپەراسیۆنی ورەی سەرکەوتنیش دژی شانە نوستووەکانی داعش بەردەوام دەبێت، دەشیانەوێت چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت.

 

 





ئەم هەواڵە 2929جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad