English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری تازه‌..نۆێترین دیمانه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ
2019-08-21 [08:20 AM]

ZNA- ھەولێر


كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی، له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكی نوێدا، باسی واده‌ی وازهێنانی خۆی و لیۆنێل مێسی و ریال مه‌درید ده‌كات.

رۆناڵدۆ سه‌ره‌تا باسی بازاڕی كڕین و فرۆشتنی یاریزانانی تۆپی پێ ده‌كات و ده‌ڵێت "من له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌ زۆره‌دا نیم كه‌ له‌ بازاڕی یاریزاناندا خه‌رج ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ واقیعی ژیانه‌ و پێویسته‌ رێزی لێبگرین".

رۆناڵدۆ زیاتر له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت "ئێستا گرێبه‌ستی به‌رگریكار و گۆڵپارێزه‌كانیش گه‌یشتووه‌ته‌ 80 ملیۆن یۆرۆ".

رۆناڵدۆ له‌ به‌شێكی دیكه‌ی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌تباركردنی به‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر ئافره‌تێك قسه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت "زۆر ئازاربه‌خشه‌ كاتێك گومان له‌ شه‌ره‌فت ده‌كرێت، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا جارێكی دیكه‌ سه‌لماندمه‌وه‌ كه‌ من بێتاوانم، خانه‌واده‌كه‌م و ئه‌وانه‌ی من ده‌ناسن زانیان كه‌ من بێگوناهم، هه‌رچه‌نده‌ زۆر زه‌حمه‌ت بوو".

له‌باره‌ی واده‌ی وازهێنانیشی له‌ یاریكردن، ئه‌ستێره‌ی ته‌مه‌ن 34 ساڵان، گوتی "ده‌كرێت ساڵی داهاتوو كۆتایی به‌ كاروانی وه‌رزشیی خۆم بهێنم، به‌ڵام ده‌توانم تاوه‌كو ته‌مه‌نی 40 یان 41 ساڵی یاری بكه‌م، هه‌میشه‌ گوتوومه‌ پێویسته‌ چێژ له‌ ئێستای خۆت وه‌ربگری، ئێستام نایابه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ چێژ وه‌ربگرم".

رۆناڵدۆ له‌سه‌ر ریال مه‌دریدیش قسه‌ی هه‌بوو، ئه‌و گوتی "جێهێشتنی ریال مه‌درید ئاسان نه‌بوو، من 9 ساڵ له‌و یانه‌یه‌ یاریم كردووه‌، به‌ڵام من حه‌زم له‌ هه‌ڤركییه‌كی نوێ بوو، من له‌گه‌ڵ یوڤێنتوس دڵخۆشم".

سه‌باره‌ت به‌ ململانێی نێوان خۆی و لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینیش، كریس گوتی "رێككه‌وت نییه‌ كه‌ ته‌نیا من و ئه‌و خاوه‌نی 5 باڵۆن دۆرین، من هێشتا پاڵنه‌ری ئه‌وه‌م هه‌یه‌ كه‌ ده‌ستكه‌وتی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵ و تاكه‌كه‌سیی ببه‌مه‌وه‌، بۆیه‌ من به‌رده‌وامم".

رۆناڵدۆ هه‌روه‌ها گوتیشی "هیچ یاریزانێكی دیكه‌ هه‌یه‌ هێنده‌ی من ریكۆردی هه‌بێت؟ بڕوا ناكه‌م".

 

 

 





ئەم هەواڵە 7597جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad